کوردستانی

بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبێتەوە و پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022ی فەرمانبەران تاوتوێ بکات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە چۆنیەتی هێنانەوەی داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا تاوتوێ دەکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات سبەینێ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان