کوردستانی

قایمقامی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەشەخۆراکی چەند مانگێک ئامادەیە بۆ دابەشکردن، ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەک لە بڕی خۆراکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری خۆراکی سلێمانی سەردانی کۆگانی خۆراکی سلێمانییان کرد.

قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دڵنیابونەتەوە لەوەی کەبەشی پێویستی خۆراک لە (برنج و شەکر و زەیت و دۆشاو) لە کۆگاکاندا هەیە و دەست بە دابەشکردنی ئەو خۆراکانە بۆ مانگی یەک بەسەر هاوڵاتییاندا کراوە، دواتریش مانگەکانی دیکە دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەک لە بڕی خۆراکدا نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کوالێتییان زۆر باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لیژنەکانی قایمقامییەت و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن، بەدەر لەوەی کە بە رێژەیەک نرخی خۆراک لە دونیادا بەرزبووەتەوە رێگە نادەن بازرگانان و فرۆشیارانی خۆمان نرخەکان زیاتر بەرزبکەنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان