کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە شارەوانی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی راگرتنی وەستاندنی کاری وەرگرتنی ئاژەڵی بێلانە و رایدەگەیەنێت پارە وەرگیراوە لەبەرانبەر کۆکردنەوەی ئەو ئاژەڵانە.
لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی هاتووە "هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی وەك ئاگادارن ئێمە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی وەستاندنی کاری وەرگرتنی ئاژەڵی بێلانەمان ڕاگەیاند".
ئاماژە بەوەکراوە "چەند كەسێک نابەرپرسانە هەستاون بە كۆكردنەوەی ئەم(سەگانە) بەرانبەر بە بڕە پارەیەك، بە روونی پێتان رادەگەیەنین كە ئەو کەسانە دوورو نزیک هیچ پەیوەندییەكیان بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە نییە، دەبێت خۆیان ھەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەو کارەیان ھەڵبگرن".
س،ر

بیروڕا