کوردستانی
شەڕی پەکەکە و تورکیا وەستاوە، سنوورەکان ئارامن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەر ناحیەی سیدەکان رایدەگەیەنێت بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2022 سنوورەکانی ناحیەی سیدەکان ئارامن و شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستا (پەکەکە) و تورکیا وەستاوە، ئاماژەی بەوەشکرد فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناوچەکانی ئێمە بەردەوام دەسوڕێتەوە، بەڵام جێگەی مەترسی نین.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەر ناحیەی سیدەکان لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی سیدەکانەوە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە لە ئەمساڵدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵی 2022 سنوورەکانی ناحیەی سیدەکان ئارامن، چونکە پێکدادانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستا (پەکەکە) و تورکیا وەستاوە".
راشیگەیاند "بۆردوومان و تۆپباران کردن لە ناوچەکە وەستاوە، بەڵام هەندێک کات دەنگی تەقەیەک دەبیسترێت یان تۆپێک بەس وەکو ساڵانی دیکە نەبووەتە جێگەی مەترسی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەکرد "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ناوچەکانی ئێمە بدەردەوام دەسوڕێتەوە، بەڵام جێگەی مەترسی نین، چونکە تورکیا بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنە سەربازییەکانی خۆیان بەکاریدەهێنێت".
بەڕێوەبەر ناحیەی سیدەکان ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گوندانەی کە چۆڵکراون لەئێستادا ناتوانرێت ئاوەدان بکرێتەوە، چونکە لەژێر دەستی تورکیایە، هەروەها تاوەکو پەکەکە و تورکیا ئەو گوندانە چۆڵ نەکەن ناتوانرێت ئاوەدان بکرێتەوە".
شایەنی باسە، شەڕی تورکیا و پەکەکە لە هەندێک ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان هەر هەیە و بەردەوامە و فڕۆکەکانی تورکیاش بۆردوومانی بەشێک ناوچە دەکەن.
س،ر

بیروڕا