کوردستانی

قەرەهەنجیر؛ گەنجێک برا بچوکەکەی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەهەنجیر؛ گەنجێک برا بچوکەکەی دەکوژێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی قەرەهەنجیر مێردمنداڵێک لەلایەن برایەکییەوە دەکوژرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیریش دەڵێت "رووداوەکە لەنێوان دوو برادا روویداوە و بەهۆی کێشەی خێزانییەوەبووە".
 
لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا ئاڤێستا محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دووبرا لە سنووری ناحیەکەمان بووەتە شەڕیان و یەکێکیان ئەوی دیکەیانی کوشتووە و هەڵهاتووە".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە وتی "دەزانم بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە، بەڵام وردەکارییەکەی نازانم، ئەوکەسەش کە کوژراوە مێردمنداڵێکبووە کە تەمەنی لەنێوان 15 بۆ 16 ساڵدابووە".
 
بەهۆی ئەوەی تاکوئێستا حکومەتی هەرێم و لایەنە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بنەبڕبکەن، زۆرجار لە دەمەقاڵەیەکی بچوکەوە رووداوی دڵتەزێن دەکەوێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan