جیهانی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حکومەتی عیراق کەمتەرخەمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حکومەتی عیراق کەمتەرخەمە
مەودا میدیا-

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایدەگەیەنێت حكومه‌تی عیراق به‌رپرسه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌نحیان و دامەزراوە سەربازییەکانمان لەو وڵاتە.

مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند"پێشتریش حكومه‌تی عیراق چه‌ندین جار كه‌مته‌رخه‌می له‌ پارێزگاریكردن له‌ باڵیۆزخانه‌ و سه‌ربازگه‌كانمان كردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا  "به‌ وردی چاودێری هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیریكردنی ئه‌نجامده‌رانی دواین هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین و، ده‌بێت عێراقیش هه‌نگاوی جددیتر له‌م باره‌یه‌وه‌ بنێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران بكات".

پۆمپیۆ وتی "حكومه‌تی عیراق به‌رپرسه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌نمان و دامەزراوە سەربازییەکانمان لەو وڵاتە".

ئەم وتانەی پۆمپیۆ دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا چەندین جار مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەکەیان کراوە لە بەغدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان