کوردستانی
سبەینێ بێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی فیدڕاڵ پشكی هه‌رێمی نه‌ناردووه، بۆیه ده‌ستكاری پاره‌ی مانگی ئادارده‌كرێت و بۆ دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌كارده‌هێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌مڕۆ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه راپۆرتێكیان له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان خسته‌ڕوو، كه تێیدا بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی شوبات و كۆی پاره‌ی نه‌وت دوای دابینكردنی خه‌رجی كۆمپانیاكان روونكرابووه‌وه، بڕیاردرا كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ".
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە وتی "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ده‌بوو حكومه‌تی عیراق بینێرێت نه‌یناردووه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه، هۆیه‌كی دیكه‌ی دواكه‌وتنی مووچه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆیه ناچاربووین مووچه‌ی مانگی دوو له داهاتی مانگی سێ نه‌وت بده‌ین".
جەختیشیکردەوە "بابه‌تی مووچه‌ی له ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ته و كه‌س ناتوانێت مزایه‌ده‌بكات به‌سه‌ر حكومه‌تدا و ئێمه بڕیارمانداوه كه راشكاوانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان قسه بكه‌ین و له‌كاتی خۆیدا مووچه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار گرفت دێته پێشه‌وه و حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات".
ر. ئ.

بیروڕا