کوردستانی

تاکسییەکان سزادەدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاکسییەکان سزادەدرێن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەشێک لە تاکسییەکان تائێستا لۆگۆ و لەزگەیان نەکردووە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت "داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لەڕێگەی مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانەوە رێکاری یاساییان بەرانبەر بگیرێتەبەر".

دیلان رەشید، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارە بە سزای ئەو شۆفێری تاکسییانەی تائێستا لۆگۆ و لەزگەیان نەکردووە بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشتر داوای لە وەزارەتی دارایی کردبوو کە رێنمایی دەربکات تایبەت بە دیاریكردنی بڕی سزای دارایی بۆ ئەو شۆفێرانەی لۆگۆیان وەرنەگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە وەزارەتی گواستنەوەوە نووسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان کراوە كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی مەفرەزەكانییەوە رێكاری یاسایی بەرانبەر ئەو شۆفێرانە بگیرێتەبەر كە لۆگۆیان وەرنەگرتووە".

روونیشیکردەوە "لەئێستادا هیچ کاتێک وەک دوا وادە دیارینەکراوە، تەنها لەڕێگەی مەفەرەزەکانی هاتوچۆوە شۆفێرانی تاکسی ناچاردەکرێن لۆگۆ و لەزگە لە تاکسییەکانیان بدەن".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان