کوردستانی

پەیامێکی تووند لە مەلا بەختیارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی تووند لە مەلا بەختیارەوە
مەودا میدیا-

مەلا بەختیار سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە لێدوانێکی تووندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئۆباڵی ئەم دۆخەی ئێستا کە مووچە نییە و پارەیان لە بانکەکاندا نەهێشتووە لە ئەستۆی ئەوانەدایە نەخشەی دابینکردنی مووچەیان لەکاتی خۆیدا نییە.

نزیکەی 15 رۆژ بەسەر وادەی دابەشکردنی مووچەدا تێپەڕیوە بەو هۆیەشەوە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئۆباڵی ئەم دۆخەی ئێستا کە مووچە نییە و پارەیان لە بانکەکاندا نەهێشتووە، کە خانەنشینەکان لەبەردەم بانکە بەتاڵەکاندا خەویان لێدەکەوێت، لە ئەستۆی ئەوانەدایە نەخشەی دابینکردنی مووچەیان لەکاتی خۆیدا نییە".

بڕیاربوو هەموو 25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت، بەڵام دوو مانگە دابەشکردنی مووچە بەچەند هۆکارێکی ناروون دوادەخرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان