کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بە رێژەی لە (15٪) درێژدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "فەرمانی درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی (15%) دەرکراوە".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لێخۆشبوونەکە لە رۆژی (2022/3/10) تا رۆژی (2022/5/31) کاری پێ دەکرێت.
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووی لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کردووە لە چەند ساڵی رابردوودا قەرزێکی زۆر لەسەر هاوبەشانی کارەبای نیشتیمانی کەڵەکەبووە، حکومەتیش وەک کارئاسانی و هاوکاری بڕیاریداوە لە (15%) قەرزی کارەبا خۆشببێت ئەگەر هاوبەشان لەو بەروارەی دیاریکراوە بیدەنەوە.
ر. ئ.

بیروڕا