کوردستانی

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەى لەگەڵ بکوژى ماریا دەستگیرکراوە، براکەى ماریاى داڵدەداوە کە تۆمەتبارى سەرەکى رووداوەکەیە.  

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی لە رێکەوتی (7/3/2022) کەسێک کوژرا بەناوی (ئیمان سامی مەغدید) ناسراو بە (ماریا) لەلایەن براکەیەوە لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوونێکی وورد ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، نەهێشتنی تاوانی کەرکوک  و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بەهەماهەنگی توانیان بکوژەکە لە شاری کەرکوک بەناوی (ا. س. م.) دەستگیربکەن".

جگە لە بکوژی ماریا پۆلیس کەسێکی دیکەشی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارەکەی داڵدەداوە، بەوتەی پۆلیسی هەولێر "لەئێستادا تۆمەتباران دەستبەسەرن و لەژێر لێکۆڵینەوەدان".

کوژرانی ئیمان مەغدید ناسراو بە (ماریا) کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەزاران کەس ئەو تاوانەیان ئیدانەکرد و داوایان دەکرد بەزوترین کات بکوژەکەی بدۆزرێتەوە و سزا بدرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان