کوردستانی

پێنج رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکاندا پشووی فەرمی دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، لە رۆژی یەکشەممە 2022/3/20 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 2022/3/24 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمیی دەبێت.

ساڵانە به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چالاكی و مه‌راسیم لە ئێواره‌ی رۆژی 20ی سێ(ئادار) بەڕێوەدەچێت. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan