کوردستانی
وادەى کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، لەرۆژى 16ى ئەم مانگەوە کارکردن بە گرێبەستى ئەلیکترۆنى ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات و گرێبەستی پێـشانگاکان رادەگیرێت.
ھاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، لەرۆژى 16ى ئەم مانگەوە کارکردن بە گرێبەستى ئەلیکترۆنى ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات و گرێبەستی پێـشانگاکان رادەگیرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەرین کە تێیدا هاتووە، ئەو هـاوڵاتییانەی کە دەیانەوێت خـاوەنـداری ئـۆتـۆمـبـێلەکەیان بگۆڕن، رێکەوتی 15ی3ی2022 کۆتـا رۆژە کە کار بە گرێبەستی پێـشانگای فرۆشـتنـی ئۆتۆمـبێـل دەکرێت کە لە نـێـوان کڕیـار و فـرۆشـیار ئـەنـجـامـدراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە 16ی3ی2022وە کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە سەرەتاى ئەمساڵ جێبەجێکردنی رێنمایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەو هۆیەشەوە گۆڕانکاریی لە گرێبەستەکەدا کرا.
ر. ئ.
بیروڕا


