کوردستانی

"بە 407 رێگە پارە لە ھاوڵاتییان وەردەگیرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بە 407 رێگە پارە لە ھاوڵاتییان وەردەگیرێت"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بە 407 رێگە پارە لە ھاوڵاتییان وەردەگرێت و پارەکەش دیار نییە، گرفتەکەش ئەوەیە وەسڵى پارەى هەندێک لە خزمەتگوزارییەکان دیارە، بەڵام خزمەتگوزارییەکە بوونى نییە.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "ئەو خزمەتگوزاریانەى زو زو باس دەکرێت، هاوشێوەى ئەفغانستان، لیبیا و بەنگالە، دواى 30 ساڵى حکومڕانى و سەدان ملیار دۆلاری نەوت و 33 ملیار دۆلار قەرزار، جێگەى شەرم بوو بۆ هەر حکومەتێکى دونیا باسى بکات نەک وەک دەستکەوت سەیربکرێت!".

باسی لەوەشکردووە "بە 407 رێگە خزمەتگوزارى پێشکەش دەکرێت، نەک 470، وەک کاڵا و کاڵەک ئەم ژمارەیان تێکەڵاوکردووە، بە نمونەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک 63 رێگەیە، هەروەها لەبەرانبەر هەر یەکێک لەو خزمەتگوزارییانە حکومەت پارە لە هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان وەردەگرێت، واتە بە 407 رێگە حکومەت پارە لە هاوڵاتییان وەردەگرێت، وەک ئاو و کارەبا و هتد".

لەبارەی ئەو پارەیەش کە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت دابان محەمەد وتی "گرفتەکە ئەوەیە وەسڵى پارەى هەندێک لە خزمەتگوزارییەکان دیارە، بەڵام خزمەتگوزارییەکە بوونى نییە، ئەو بڕە پارەش کۆ دەکرێتەوە،  نەدەدرێت بە مووچە، نە دەکرێتەوە بە خزمەتگوزارى".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان