کوردستانی

لیستی مووچە گۆرانی بەسەرداهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچە گۆرانی بەسەرداهات
مەودا میدیا-

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ تەنها مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستیش  دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە مەودا میدیای راگەیاند، بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی رابردوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی  شوباتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ تەنها مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابینکراوە.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام بە چەند هۆکارێک ماوەی سێ مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دوا دەکەوێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان