کوردستانی
لە رووداوێکدا خوێندکارێک گیان لەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک لە کچە خوێندکارێک دەدات و گیان لەدەستدەدات.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک لە کچە خوێندکارێک دەدات و گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (پ. م. ح.) کە تەمەنی 18 ساڵ بووە، لەکاتی چونی بۆ زانکۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک خۆی لێداوە و گیان لەدەستدەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکەی ئێستا دەگوازرێتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری.
ئەو کچە خوێندکاری قۆناغی یەکەم بووە لە بەشی بایۆلۆجی کۆلێژی زانست، ئەمڕۆ جلی کوردی لەبەرکردووە و بەنیازبووە لەگەڵ هاوڕێکانی بچن بۆ گەشتکردن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


