کوردستانی
دابەشکردنی مووچە کێشەی بۆ دروستدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا دوادەكەوێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا دوادەكەوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانگە تەندروستییەکانی سلێمانی سەردانییان کردوون و چەکی مووچەیان پێداون".
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەك لە بانکی رەشید بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بانکەکانی سلێمانیدا پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدا نییە".
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەك لە بانکی رەشید بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بانکەکانی سلێمانیدا پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدا نییە".
لەبارەی بوونی پارە لە بانکەکاندا حەسەن رەشید وتی "هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە نییە و بانكەكان ئاگاداری ئەو پرسەن".
https://www.facebook.com/mewdamedia/videos/1008089896502557/
ر. ئ.
بیروڕا


