کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 22 ملیار دینار گەیشتووەتە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، بۆ دابەشکرندی مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی بڕی 22 ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی گەیشتە بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی.

بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانگەکانی تەندروستی چەند کاتژمێرێک دواکەوت، بەڵام لە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین دەکرێت.
 
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ بەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوودا تێپەڕیوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێبکات، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارەوە گرفت دروستبوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان