کوردستانی
بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستام ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 بە ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمپانیای هێمن گرووپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دوای رەزامەندی سەرۆكی حكومەت گرێبەستی بەشی سێیەمی پرۆژی شەقامی 150 مەتریی شاری هەولێر واژۆكرا و تێچووی ئەم بەشەی شەقامەكە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلارە و خاڵێكی دیکە لە كارنامەی كابینەی نۆیەم و دەبێتە پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ خزمەتكردنی پایتەختی كوردستان و دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە گشتی".
راشیگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە كە تێیدا دەستكەوتێكی دیكەی حكومەت پێشكەش بە كوردستان و پایتەخی كوردستان دەكرێت، كە ئەم بەشەی پرۆژەكە جگە لە شەقامە سەرەكییەكانی، شەقامی خزمەتگوزاری و پەرژینبەندی خۆپارێزی و سیستەمی ئاوەڕۆی هەیە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


