کوردستانی
مووچەخۆران رووبەڕووی کێشەیەکی دیکە دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کێشەیەکی دیکە روو لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات ئەویش کەمی بڕی مووچەکەیە کاتێک دەدرێت بە فەرمانبەران کە هەندێک کات هەر شەدەیەک پارە 10 هەزار بۆ 30 هەزار دینار کەمی هەیە.
ئەندامێکی لیژنەی مووچە لە یەکێک نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو مووچەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 درایە فەرمانبەرانی تەندروستی بەشێکی زۆری شەدەی پارەکان کەمی هەبوو".
ئەو ئەندامەی لیژنەی مووچە راشیگەیاند "ئەو بڕەی کە کەم بووە لە شەدە پارەکان 10 هەزار و 15 هەزار بگرە تاوەکو 30 هەزار دیناریش کەمی هەبووە".
هۆکاری کەمی پارەی مووچەخۆران کاتێک دەگاتە فەرمانگەکەیان بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەبەر زۆری بڕی پارەکە لە بانک ناژمێردرێت، بۆیە کاتێک دەگاتە فەرمانگەکان و دابەش دەکرێت دەزانرێت کەمی هەیە لە شەدەی پارەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئاداری 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022 کرا و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی وەرگرت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
س،ر

بیروڕا