کوردستانی
سالار مەحمود: تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە فەرمی و بەلێشاو دەستیپێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تەعریب لە کەرکوک و خانەقین بە فەرمی و بەلێشاو دەستیپێکردووە، ئاماژە بەوەدەکات بە لیست و بە جەڵەب خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لە بەغدا و شارەکانی باشووری عیراقەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین.
سالار مەحمود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "بە لیست و بە جەڵەب خێزان و تاکەکەسی تەعریب، نفوس و دەنگدانیان لە بەغدا و شارەکانی باشوورەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و خانەقین، ئەم پرۆسەیە جاران بە شاراوەیی و تاکە تاکە، خەڵکی دەگوازرانەوە بۆ ناوچە کوردستانیەکان ئێستا بەپێی ئەو دیکۆمێنتانەی بڵاوی دەکەمەوە دەردەکەوێت بە ئاشکرا بەلیست و بەنووسراوی فەرمی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت".
راشیگەیاندووە "تەعریب بەمیکانیزمێکی نوێ بەردەوامە. ئەم پرۆسە کاریگەری زیاتری ھەیە لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا بەپێی مادەی 140 و بڕیاری لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی عیراق، گواستنەوەی فۆرم و نفوسی دانیشتووان بۆ ئەو ناوچانەی کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیا و سروشتی شارو دەڤەرەکان قەدەغەیە".
ئاماژەی بەوەکردووە "بەر لە ماوەیەک نموونەی تەعریبی گوندەکانی گەرمەسێرم خستەڕوو، کە بەم جۆرە بوو، لەماوەی چوار ساڵدا 4230 خێزان خانەقینیان جێھێشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد "کارەساتی گەورە روو لە ناوچەدابڕاوەکانی کوردستان دەکات، بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە، بێ هیوایی هاونیشتمانیان، لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبی غەیرە بەجێ دێڵن".
باسی لەوەکرد "تەنها لە سنووری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولاو سەعدیەو جەبارەو قەرەتەپەو گوندەکانەوە 4230 خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردوە. ئەمەش مەترسیدارترین ئاماژەن و لێرەوە پێویستە هەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت, تەنها لە سنووری مەرکەزی قەزای خانەقی 36 ئاوایی کورد چۆڵکراون".
ناوی بەشێک لەو گوندانەی چۆڵكراون (کانی ماسی، دەکەی سەرچەم، ئاوایی عەلی بەگ، تەپە چەرمی، کەلای حسێن، ئاوایی مەردان، زەلاو، حسێن مەمە، ئەحمەد هیلال، نەی کەنە و پویکەی گوندی دەلۆکان، ئاوایی مەلا تەیب، گوندی قەڕامین سی ماڵ بوە ئێستا سێ ماڵی تیا ماوە، هەردوو گوندی باوەپڵاوی ماڵی کەمی تیاماوە) بەشێک لە گوندە چۆڵکراوەکانی نێوان خانەقین و جەلەولاو گوندەکانی دەوروبەری قزڕەبات جەیش یا حەشدی شەعبی لێ نیشتەجێکراون.
سالار مەحمود لە کۆتایشدا دەڵێت "پێشنیاری کۆنگرەیەکی نیشتمانی دەکەم سەبارەت بە پرسی ناوچەدابڕاوەکان، بەپێی ئەم دیکۆمێنتانە کە سەدان دێکۆمێنت و نوسراوی تر ھەن و بەردەست نەکەوتوون روون دەبێتەوە بە بەرنامە پرۆسەی تەعریب بەردەوامە و مادەی 140 بەتەواوی خەوێنراوەو ھەموو لایەکێش لەم مەترسییە بێدەنگە".

س،ر
بیروڕا