کوردستانی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە خانەقین، داوای سزادانی خەڵکی چوارقوڕنە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە خانەقین، داوای سزادانی خەڵکی چوارقوڕنە دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی گرژییەکانی یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی وەرزشی خانەقین و چوارقوڕنە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سوزان مەنسور کەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی "لە کاتێکدا وەرزش رێز و خۆشەویستی و لێبوردەییە، بەڵام یاریزانانی یانەی چوارقوڕنە هێرشیان کردووەتەوە سەر یانەی وەزرشی خانەقین".

ئەوەشی نووسیوە "پێویستە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، هەڵوێستی جدی هەبێت، چونکە ئەمە جاری یەکەم نییە یانە تاقانەکەی خانەقین بەر هێرش و تووندوتیژی دەبێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan