کوردستانی

بە تۆمەتی سووتاندنی کێبڵی کارەبا چوار کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی سووتاندنی کێبڵی کارەبا چوار کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی راگەیاند بە تۆمەتی سووتاندنی کێبڵی کارەبا دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سۆران هاتووە "لە رێکەوتی 9/3/2022  مەفرەزەی گەڕۆکی شەوانەی بەشی پۆلیسی رواندز توانیان لە کاتژمێر (2)ی شەو دوو تۆمەتبار بەناوەکانیان (س.ر.ع) و (ك.ص.م) دەستگیر بکەن کە خەریکی سووتاندنی کێبڵی کارەبابوون".

ئەوەش هاتووە "دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەگەڵیان دانیان بەتاوانەکەداناوە و دانیان بەوەدانا کە دوو کەسی دیکەش بەناوەکانیان (م.ت.خ) و (م.م.ص) بەژداربوونە لەتاوانەکە، دوای چاودێریەکی ورد لەماوەی کەمتر لە 24کاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی رواندز توانرا ئەو دوو تۆمەتبارەش دەستگیر بکەن، ئەوانیش دانیان بەتاوانەکەداناوە ، لەئێستادا هەرچوار تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز بەپێی مادەی (442 ی.س) راگیراون.".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan