کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی رۆڵەکانی کردە قوربانی بۆ ئازادیی هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی 31 ساڵەی راپەڕینی هەولێر بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر راپەڕینی هەولێری پایتەختی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو رۆژەدا هەولێرییەکان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان بۆ کوردستان تۆمارکرد.
رایگەیاند "دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا رۆڵی کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری راپەڕینی هەولێر لە یاد نەکەین و وەبیر خۆمانی بهێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو رۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادی هەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی, ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و هەولێرییەکان ئەم راستییە لەیادناکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی راپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات, رووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و رێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر و هەر شوێنێکی دیکەی کوردستان زەوت بکات, ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوەیە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لەیادناکەین".
س،ر

بیروڕا