کوردستانی

تەرمی دوو هاوڵاتی دۆزرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی دوو هاوڵاتی دۆزرانەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی لیوای 17ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندێکی قەزای دوزخورماتوو دوو تەرمیان دۆزیوە کە تەنها ئێسک و پروسکەکەیان ماوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ هەینی 11ی ئاداری 2022 لەلایەن لیوای 17ی ھێزەکانی پێشمەرگە لەنزیک کانی شرینەکەی گوندی قوڕیچای دەوروبەری قەزای دوزخورماتوو ئێسک و پروسکی دوو تەرم دۆزرانەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان بێت، رەنگە ئەو دوو تەرمە ئەو کەسانە بن کە لەماوەی رابردوو لە سنووری قەزای دوزخورماتوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندرابوون.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan