کوردستانی
کرێی گواستنەوەی پاس و تاکسی زیاددەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خاوەن پاس و تاکسییەکان داوا دەکەن کرێی گواستنەوە زیاد بکرێت.
بەپێی ئەو وتانەی مەودا میدیا لە هەندێک خاوەن پاس و تاکسی وەریگرتووە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بووەتە زیان بۆ کارەکەی ئەوان، هەر بۆیە داوا دەکەن کرێی گواستنەوە زیادبکرێت بەشێوەیەک پاس بکرێتە 750 دینار و کرێی تەکسیش بۆ ناوشار لە 4000 هەزار دینارەوە دەستپێبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژ بە رۆژ نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەکات بە جۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لەئێستادا 1025 دینارە.
س،ر

بیروڕا