کوردستانی

لەکاتی رووداوێکی هاتوچۆدا پۆلیس دەستیگرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەکاتی رووداوێکی هاتوچۆدا پۆلیس دەستیگرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد لە ئەنجامی ڕووداوێڪی هاتوچۆدا لە سنووری ناحیەی چوارقوڕنە لە جۆری پێکدادان کە دوای کەوتنەوەی برینداربوون لە رووداوەکە لە ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سەنی بڕێک مادەی هۆشبەر دۆزرایەوە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوی هاتوچۆکە کرایەوە، دەستیان کرد بە پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە و بڕێک مادەی هۆشبەر لە ناو ئۆتۆمبیلەکە دۆزرایەوە و لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەرداگیرا".

ئاماژە بەوەکراوە "هەر لە هەمان کاتدا دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبیلەکە هەندێک کارتی نشینگە لەناو ئۆتۆمبیلەکە دۆزرایەوە کە گومانی تەزویر کردنیان لێ دەکرا بۆ ئەو مەبەستەش بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ناردران بۆ ئاسایشی سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی کارتی نشینگەکان".

ئەوەش هاتووە "سەرەڕای کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوی هاتوچۆکە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بەپێی یاسای مادە هۆشبەرەکان بۆ شۆفێر و سەرنشینانی ناوبراو کرایەوە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر هەواڵەی پۆلیسی دوکان کرایەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بەپێی یاسای مادە هۆشبەرەکان و بۆ رووداوی هاتوچۆکەش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

ئەمەش لە کاتێکدابوو کە هەریەک لە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان سەنی بەناوەڪانی (ح. ا. خ. م) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی 2000 و (ی. ش. ع. ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 لە رەگەزی نێر و (ا. ح. م. م) لە رەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی  1990 و (ا. ع. غ. ج)  لەدایڪبووی ساڵی 1999 لە رەگەز نێر سەرجەمیان بە رەگەز عەرەبن و دانیشتوی بەغدان، سەرجەم ناوبراوانی سەرەوە لە پۆلیسی دوکان دواکراوبوون بە یاسای مادە هۆشبەرەکان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان