کوردستانی
وادەی كۆتاییهاتنی خۆڵبارین ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت "کاریگەری خۆڵبارینەکە بەرەو کەمبووەنەوە دەچێت و رەنگە تا سبەینێ کۆتاییپێبێت".
سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرچاوەی ئەو خۆڵبارینەی هەرێمی گرتووەتەوە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراقە و بەهۆی کاریگەری بای رۆئاوا و باشووری رۆژئاواوە بۆ هەرێم گواستراوەتەوە و پێشبینیدەکەین تا سبەینێ کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێم کۆتاییپێبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلەکە تاڕادەیەک بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەوەی ئێستا هەیە تەنۆلکەی خۆڵ و تۆزە لە هەوادا کە لە رووی کەشناسییەوە پێی دەوترێت تەنۆلکەی خۆڵی (هەڵواسراو) لە هەوادا".
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش وتی "بەهۆی ئەو بارستە هەوا ساردەی رووی لە ناوچەکە کردووە پێشبینیدەکەین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەبێت، بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە و نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش شەش پلە بێت".
سەبارەت بە کۆی بڕی باران بارینی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی رایگەیاند "تا ئەم ساتە کۆی بڕی باران بارین لە سلێمانی 366 ملیم-ە پار تا ئەم کاتە 374 ملیم باریوە".
ر. ئ.

بیروڕا