کوردستانی

سەیدسادق؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەیدسادق؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو، سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێن كە لە قەزای پێجوێنیش تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش خراوەتەڕوو "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە شمەكێكی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەتۆمەتباران بووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ. ع. م.) لەدایكبووی 1984  و (ز. ر. ج.) لەدایكبووی 1997 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان