کوردستانی
مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایکۆت دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
مامۆستایانی وانەبێژ داوادەکەن بەبێ جیاوازی دابمەزرێن و شایستە داراییەکانیان لەکاتی خۆیدا و لەگەڵ مامۆستایانی میلاک پێبدرێت، "ئەگەرنا بایکۆت رادەگەیەنن".
ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرانبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا، کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەوبارەیەوە بە مەوەدا میدیای راگەیاند "سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی حکومەت بۆ داواکارییەکانمان تائێستا شایستەکانی مانگی چوار، و پێنج و شەشی ساڵی 2021مان پێنەدراوە و وا سێ مانگی ئەمساڵیشی هاتە سەر".
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لەبەشێکی زۆر لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەستمان بە خۆپیشاندان کردووە، ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت، هەڵوێستی دیکەی وەک بایۆکۆتمان دەبێت".
زیاتر لە 21 هەزار مامۆستای وانبێژ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە بەردەوام گرفتی دواکەوتنی مووچەیان بۆ دروستدەبێت.
ر. ئ.

بیروڕا