کوردستانی
كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاركردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگیرا، هۆكارەكەی بۆ خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار دەگێڕدرێتەوە.

كۆمپانیای قەیوان لە نووسراوێكدا كە بۆ تیمەكانی كۆمپانیاكەی ناردووە تێیدا هاتووە، بڕیار درا بە راگرتنی تەواوی كارەكانی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان).
ئەوەش هاتووە، راگرتنەكە لەمڕۆ شەممە بەرواری 12ی 3ی 2022 دەبێت، لە سەرجەم بڕگەكانی پرۆژەكەدا، ئەوەش بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە.
كۆمپانیای قەیوان جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەكاتی بڕیاردان بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی پرۆژەكە، كارەكانی دەستپێدەكاتەوە.

ر. ئ.
بیروڕا