کوردستانی

سەرۆكی جەهەپە: سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاددەكەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی جەهەپە: سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاددەكەم
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە بەڵێنی ئازادكردنی ئەو كەسانەی دا كەوا لەسەر بیروبۆچوونی جیاواز زیندانیكراون، جێبەجێكردنی بەڵینەكەیشی بەستەوە بە سەركەتنی پارتەكەیەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیادا.

كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەوانیدا كە لێی پرسی "ئەگەر بگەنە دەسەڵات، سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاددەكەن؟"، وتی "بەڵێ‌ سەلاحەدین دەمیرتاش، عوسمان كافالا، رۆژنامەوان و خوێندكارانی كۆلیژی سەربازی و ئەو زیندانیانەش ئازاددەكەم كە بە ستەم گیراوان".

كڵیچدار ئۆغڵو ئەوەشی وتووە "سەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، تاوانبار نییە بە هیچ شتێك، هیچ هەڵەیەكی نەكردووە، دەبێ دادگا ئەمە قبووڵ بكات".

سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە و باسكردن لە چارەسەركردنی دۆزی كورد لەگەڵیدا وتی "چارەسەری دۆزی كورد لە پەرلەمانە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان