کوردستانی

سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نەوتی سپی لەم ناوچانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد سبەینێ یەکشەممە نەوت لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هاتووە "سبەینێ یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 نەوت لە سنوورەکانی سەیدسادق و عەربەت و چەمچەماڵ دابەشدەکرێت".

ئەوەش هاتووە "بڕی ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە بە نرخی 55 هەزار دینار دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan