کوردستانی

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەوڵدەدەین رێگربین لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەوڵدەدەین رێگربین لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، ئاماژەی بەوەکرد زیاتر له‌ دووجار داوامان كردووه‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت بدرێته‌ پارێزگای سلێمانی.

 ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"بە مەبەستی رێگریکردنی لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئارد له‌سه‌ر هێڵین و له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وامداین بۆ هاورده‌كردنی بڕی ئاردێكی زیاتر به‌ نرخێكی كه‌متر تا قازانجی كه‌می بخه‌نه‌سه‌ر".

ئاماژەی بەوەکرد "زیاتر له‌ دووجار داوامان كردووه‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت بدرێته‌ پارێزگای سلێمانی، به‌و پێیه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و داهاتی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌نراوه‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan