کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند کارێکی دزی له سنووری قه‌زای قه‌ره‌داغ.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و ده‌ورییه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسدا بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و كه‌سانی له یاسا ده‌رچوو، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كی وارماوا - عه‌ربه‌ت گومان له دوو كه‌س ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌دا ناوە كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان له‌سنوری قه‌زای قه‌ره‌داغ ئه‌نجامداوه".
ئاماژە بەوەکراوە "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ر، س، ص) له‌دایكبووی 2001 و (ج، ز، ح) له‌دایكبووی 1992 به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س،ر

بیروڕا