کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و سبەینێش مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، سبەینێ یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 مووچەی مانگی شوباتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیواکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی مانگی شوباتی 2022ی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan