کوردستانی

پارتی: پێویستە لەناو کوردا پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلابکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی: پێویستە لەناو کوردا پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلابکرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوان دەمانەوێت بەپێی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستاندا دادەنرێت ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت، ئاماژەی بەوەکرد پێویستە لەناو کوردا پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلابکرێتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە "ئێمە دەمانەوێت بەپێی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستاندا دادەنرێت ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت، تا دەستوور دەنووسینەوە، کەی دەستوور نووسرایەوە بە گوێرەی ئەو دەستوورە ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت، بەڵام ئێستا یاسایەک ھەیە ئەو یاسایەش دیاریکردووە چوار ساڵ جارێک دەبێت ھەڵبژاردن بکرێت".

راشیگەیاندووە "ئێمە ئەگەر بمانەوێت ئەم وڵاتە ببێتە وڵاتێکی دامەزراوە و یاسایی دەبێت لەو شوێنانەوە دەست پێبکەین کە گرینگن ئەویش ئەوەیە مادام کە یاساکە چەسپاوە و دەبێت چوار ساڵ جارێک بکرێت با ئەم ھەڵبژاردنە بکرێت، لەگەڵ ئەوەشداین ھەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت و دواش نەکەوێت".

ئاماژەی بەوەکرد "زۆر پێمان خۆشە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی دیکە پەیوەندیەکی دۆستانە بێت، لە کوردستان چەندین حزبی بیروبۆچوونی جیاوازمان ھەیە کە ئەم بیروبۆچوونانە بارگاوین بە ھەندێک ئایدۆلۆژیا و تێروانینی جیاواز، ھاوکات پارتی ھەر دوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەموو لایەنە سیاسیەکانمان کرد، پێمان وتن ڕاستە منافسین بەڵام با پێکەوە خزمەتی کوردستانەکەمان بکەین".

لەبارەی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆماری عیراقەوە وتەبێژی پارتی وتویەتی "پێویستە لەناو کوردا پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلابکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان