کوردستانی

زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی درەنگانی ئەمشەوی سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراەوەکەدا هاتووە "شەوی 13/12-3-2022 پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی مادی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها هاوڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین".

ئاماژە بەوەکراوە "دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان  کردووە و دواتر رای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە، هەروەها لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاوڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان