کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە گەڕەکی دەرەی ناحیەی بیارە هاوڵاتییەکی تەمەن 25 ساڵ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵی بە دەمانچە برینداردەکرێت، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.
موقدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "شەوی رابردوو 12ی ئاداری 2022 لە گەڕەکی دەرەی ناحیەی بیارە هاوڵاتییەک بە ناوی (هـ، س، ص) تەمەن 25 ساڵ پیشەی کۆڵبەر دانیشتووی ناحیەی بیارە لە ئەنجامی دەمەقاڵێکردن لەلایەن تۆمەتبارێک بە ناوی (ش، ا، ج) تەمەن 23 ساڵ بە دەمانچە تەقەی لێدەکرێت و برینداردەکرێت".
راشیگەیاندووە "دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتبار خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی بیارە کردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا