کوردستانی
بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی نوێی دەركرد بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن دەدەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئاداری 2022 لە نووسراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ داواكاریی درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان دوو رێنوێنی هەیە".
ئەوە خراوەتەڕوو "پێویستە كەسی داواكار مۆڵەتی درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە، ئاراستەی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵات بكات، دواتر لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە ئاراستەی ئەو وەزارەتە بكرێ كە تێیدا فەرمانبەرە".
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە "دەبێت وەزیر و وەزارەتی پێوەندیدار ئەو بابەتە یەكلابكەنەوە، ئەو رێنوێنییەش لە 31ی 3ی 2022وە جێبەجێدەکرێت".
س،ر

بیروڕا