کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی زەنگی مەترسیی لێدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه 50% كاره‌كانی فریاكه‌وتنمان راگرتووه، ئاماژەی بەوەکرد به‌رپرسنین له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه له شاره‌كه‌دا رووبدات.
سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به مەودا میدیای راگەیاند "به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه 50% كاره‌كانی فریاكه‌وتنمان راگرتووه, كێشه‌كانمان بریتییه له دابین نه‌كردنی به‌نزین بۆ ئه‌مبوڵانسه‌كانمان و دابینه‌كردنی بودجه بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و پێداویستی فریاگوزاری خێرا‌و و سه‌ره‌تایی".
راشیگەیاند "له‌ئێستادا ئێمه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئیداره‌ی سلێمانی له گرفته‌كانمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌رپرسنین له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو كه له شاره‌كه‌دا رووبدات".
ئاماژە بەوەکرد "له‌ئێستادا وه‌ك لایه‌نی مرۆیی و دڵسۆزیمان بۆ شار و هاوڵاتییانمان كارده‌كه‌ین و به‌هانای خه‌ڵكه‌وه ده‌چین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ناتوانین به هانای هاوڵاتییانه‌وه بچین".
سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 رۆژانه به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانسی فریاگوزارییه‌وه لەکاتی روودانی هەر رووداوێک به هانای هاوڵاتییانه‌وه ده‌چن.
س،ر

بیروڕا