کوردستانی
منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
موقەدەم عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند "پێشنیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبیلێک لە جۆری دووتەنی بارهەڵگر لە گەڕەکی حەمرین لە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ دەدات و گیانلەدەستدەدات".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد "بە فەرمانی دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە".
س،ر

بیروڕا