کوردستانی
یەکێتی: دەبێت هەوڵبدەین بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاوکردوەوە و رایدەگەیەنێت ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی خاکی هەرێم و عیراق یەکبخەین.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند "لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکەین، کە جارێكی دیکە کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری پایتەخت".
راشیگەیاندووە "ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێن، بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پێكەوە هەوڵەکانمان بۆ ئارامی و سەقامگیر هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەریی خاکی عیراق یەکبخەین".
درەنگانی شەوی رابردوو 13ی ئاداری 2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت و زیانی مادی لێکەوتەوە.
س،ر
درەنگانی شەوی رابردوو 13ی ئاداری 2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت و زیانی مادی لێکەوتەوە.
س،ر
بیروڕا