گشتی
هەشت سیفەتی پزیشكی سەركەوتوو كە شایانی ئەوەیە نەخۆشەكەت ببەیتە لای
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكی پیشەیەكی پیرۆزە، هەروەها ژمارەیەكی زۆر پزیشك هەن، بەڵام هەموویان وەكو یەك سەركەوتوونین و ناكرێت نەخۆشەكەت بخەیتە بەردەستی.
ئەمە هەشت سیفەتە ئەگەر لە هەر پزیشكێكدا هەبێت مانای وایە سەركەوتووە و شایانی ئەوەیە نەخۆشەكەت ببەیتە لای:
یەكەم: متمانە بەخۆبوون
كاتێك پزیشك متمانەی بەخۆی هەبوو، ئەوا متمانە لای نەخۆشەكەیش دروست دەبێت بەرانبەر چارەسەرییەكانی.
دووەم: مرۆڤایەتی
پزیشكی سەركەوتوو سۆز و رێنمایی باش پێشكەش بە نەخۆشەكەی دەكات، چونكە پیشەی پزیشكیی سیمایەكی دیاری بەخشندەییە.
سێیەم: كەسێتی
پزیشكی سەركەوتوو گرنگی بە نەخۆشەكەی دەدات و لەگەڵی تێكەڵدەبێت و وەكو كەسێكی تایبەت رێزی دەگرێت.
چوارەم: رێزگرتن
پزیشكی سەركەوتوو تێبینی و داواكارییەكانی نەخۆشەكەی بە هەند وەردەگرێت و هەوڵی جێبەجێكردنیان دەدات.
پێنجەم: وردئاگایی
پزیشكی باش و سەركەوتوو وردە لە ئەنجامدانی كارەكەیدا و ویژدانی زیندووە.
شەشەم: گوێگرتن
پزیشكی شارەزا و لێهاتوو گوێ لە پرسیارەكانی نەخۆش دەگرێت و خۆیشی پرسیاری وردی لێدەكات، بۆ ئەوەی بگاتە دیاریكردنی چارەسەریی باش.
حەوتەم: ئامۆژگاری
ئامۆژگاریی ورد و باش و سوودبەخش پێشكەش بە نەخۆشەكەی دەكات، هەروەها رێگە بە كەسانی دیكە دەدات بەشداربن لە وەرگرتنی بڕیارەكان و هاوكاری هەر كەسێك دەكات كەوا پێویستی پێی بێت.
هەشتەم: زانیاری لە كەسانی دیكە وەردەگرێت
پزیشكی سەركەوتوو ئامادەی تێدایە زانیاری لە كەسانی دیكە وەربگرێت بێ لەبەرچاوگرتنی، تەمەن و پێگە و رۆڵی بەو
مەرجەی سوودی بۆ كارەكەی هەبێت.
س.ر