کوردستانی

دوابڕیار لەسەر گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوابڕیار لەسەر گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل درا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی کارکردن بە گرێبەستی کۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ماوەی کارکردن بەو گرێبەستە تاوەکو 15ی نیسان درێژدەکرێتەوە".

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "هێشتا ژمارەیەک هاوڵاتی زۆر بە گرێبەستی كۆن مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان كردوە و نەیانتوانیوە سەردانی هاتوچۆ بكەن بۆ گواستنەوەی موڵكیەتی ئۆتۆمبێلەكانیان"

راشیگەیاندووە "سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە كە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بڕیاردرا كە ماوەی كاركردن بە گرێبەستی كۆن شان بەشانی گرێبەستی ئەلكترۆنی تاوەکو رۆژی 15ی نیسانی 2022 درێژبکرێتەوە".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی "ئەمە دوا درێژكردنەوەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەو ماوەیە سەردان بكەن بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانیان".

لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکرێت بە ئەلیکترۆنی، ئەمەش ناڕەزایەتیی خاوەن پێشانگەکانی لێکەوتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان