کوردستانی
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسێکی عیراقی رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەکان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی عیراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

لە راگەیەندراوێکدا حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە هەتا هەینی داهاتوو، بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەکات بۆسەر ناوچەکە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت، زۆربەی کاتیش لە بەیانیان و شەواندا پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.
باسی لەوەشکردووە، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک بارانبارین لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری عیراقیش بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت.
ر. ئ.

بیروڕا