کوردستانی
رۆژێکی دیکە کرایە پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سبەینێ دووشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفای بارزانەوە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سبەینێ دووشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفای بارزانەوە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.
پێشتریش لە راگەیەندراوێک جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشووەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە رایگەیاند، بۆ ماوەی چوار رۆژ پشوو دەبێت.
پشووەکان لە کاتێکدایە بەشێک لە کارمەندان و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دواکەوتنی مووچەکانیان لە پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە قەزا و ناحیەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


