کوردستانی
لەبارەی نرخی بەنزینەوە بڕیاردەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی بازاڕ رێکدەخرێتەوە و "دابه‌شكردنی به‌نزینیش به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌بێت".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی بازاڕ رێکدەخرێتەوە و "دابه‌شكردنی به‌نزینیش به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌بێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "پاڵپشت به كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ راسپاردبوو، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەو بارەیەوە ئه‌نجامدراوه و بڕیاردراوە ژوورێكی ئۆپراسیۆن له‌نێوان قایمقامییه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان پێكده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر بڕیار و رێنوێنییه‌كاندا رێگری له قۆرخكردنی بازاڕ بكه‌ن و رێ نه‌ده‌ن نرخه‌كان به‌هیچ جۆرێك گران بكرێت".
لە بەشێكی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئه‌و ژووری ئۆپراسیۆنه‌ی دروستده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت بۆ رێكخستنی دابه‌شكردنی به‌نزین، به‌جۆرێك له به‌رژه‌وندی تاكسی و پاس و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌بێت".
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان دەکرێت، بۆ هێنانی کەلوپەلی زیاتر و بەنزین و سووتەمەنی بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
ر. ئ.
بیروڕا


