کوردستانی
ئەمبوڵانسەکانی سلێمانی پەکیان دەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمبوڵانسەکانی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی چاککردنەوە و نەبوونی بەنزینەوە کارەکانیان پەکی کەوتووە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش دەڵێت "لە سبەینێوە بەتەواوی کارەکان دەوەستن".
ئەمبوڵانسەکانی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی چاککردنەوە و نەبوونی بەنزینەوە کارەکانیان پەکی کەوتووە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش دەڵێت "لە سبەینێوە بەتەواوی کارەکان دەوەستن".
ئەمبوڵانسەکانی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی کە کاریان گواستنەوەی نەخۆشی خێرایە کێشەیان بۆ دروستبووە و لەو بارەیەوە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا 122 بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی نەمانی بەنزین و چاکنەکردنەوەی ئەو ئەمبوڵانسانەمان کە کەموکورتیان تێدایە یان لە کارکەوتوون لەئێستادا 60%ی کارەکانمان پەکی کەوتووە و ناتوانین وەک پێویست بەهانای هاوڵاتییانەوە بچین".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا ناتوانین نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە بگوازینەوە، ناتوانین نەخۆش لەماڵەوە بگەیەنینە نەخۆشخانە، تەنها حاڵەتی زۆر پێویستی رووداوی مەترسیدار دەتوانین بچین، لە سبەینێشەوە ناتوانین بە فریای ئەوانەشەوە بچین".
بە وتەی سامان نادر، 115 ئەمبوڵانس لە سلێمانیدا هەن دەشڵێت "ئەمبوڵانسمان هەیە نرخەکەی زیاتر لە 10دەفتەر دۆلارە لەسەر یەک تاقم بانس پەکی کەوەتووە و لەکارکەوتووە".
"سێ مانگە پارەی هاندانی کۆرۆنا خەرجنەکراوە، دوو مانگە ئیفاد وەستاوە، کارمەندە خۆبەخشەکانی لای ئێمە یەک دیناریان وەرنەگرتووە، بەو شێوەیە ناتوانین درێژە بەکارکردن بدەین لە کەرتی تەندروستیدا" بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی وادەڵێت.
مەودا میدیا-
مەودا میدیا-
بیروڕا


