کوردستانی
قوربانیانی ھەڵەبجە بایکۆتی یادی ئەمساڵی کیمیاباران دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەڵێن "بەهۆی پەراوێزخستنی شارەکەمان و چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتەکانمان بڕیارمانداوە 34ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بایکۆت بکەین".
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەڵێن "بەهۆی پەراوێزخستنی شارەکەمان و چارەسەرنەکردنی کێشە و گرفتەکانمان بڕیارمانداوە 34ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بایکۆت بکەین".
لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئاماژەیان بەوەکردووە "دوای دوو دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته بژێرێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان و تاقانه‌كان و به‌ركه‌وتوان و كه‌سوكاری ونبووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له رۆژی (26-02-2022)دا, به راوبۆچونی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، بڕیارماندا كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه و په‌راوێزخستنی شاری هه‌ڵه‌بحه له رووی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه، به‌شداری نه‌كه‌ین له مه‌راسیمی(34)ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه رێكده‌خرێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو "پێمان وایە لەم مەراسیم و ساڵیادانەدا وتەی بریقەدار و بەڵێنی بێ کردار هێندەیتر دانیشتوانی شارەکە وەرس و بێزاردەکەن".
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە جەختیان لەوەشکردووەتەوە "خۆمان یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و خودی پارێزگاری هەڵەبجەشمان لەو هەڵوێستەمان ئاگادارکردووەتەوە".
لە 16-3-1988حکومەتی بەعسی فاشی کیمیایی لە دژی شاری هەڵبجەی شەهید بەکارهێنا و بەهۆی ئەو رووداوە نامرۆڤانەیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس شەهیدبوون و بە سەدانی دیکەش بێسەروشوێن و برینداربوون.
ر. ئ.
لە 16-3-1988حکومەتی بەعسی فاشی کیمیایی لە دژی شاری هەڵبجەی شەهید بەکارهێنا و بەهۆی ئەو رووداوە نامرۆڤانەیەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس شەهیدبوون و بە سەدانی دیکەش بێسەروشوێن و برینداربوون.
ر. ئ.
بیروڕا


